شیرینی

ئامادەکردنی شەکرلەمەی بە لیمۆ و ڤانێلا

شەکرلەمەی بە لیمۆ و ڤانێلا.

پێداویستیەکان:


* ٢٥٠ گرام کەرە.


* یەک پەرداخ شەکری پۆدرە.


* دوو پەرداخ ئارد.


* یەک پێک پاودەر.


* یەک کەوچکی بچووک پەلکی لیمۆی لە ڕەندەدراو.


* یەک ھێلکە.


* نیو کەوچکی بچووک خوێ.


* ١.٥ پاکێت ڤانێلا.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* کەرەکە لەسەر ئاگرێکی کەم بتوێننەوە و داینێن.


* دواتر لەگەڵ ھێلکەکە تێکەڵی بکەن و تێکی بدەن.


* شەکرەکەی تێبکەن.


* پەلکی لیمۆیەکە و ڤانێلایەکەی تێبکەن.


* پێک پاودەر و ئاردەکەی تێبکەن و بیشێلن تا دەبێتە ھەویر.


* ھەویرەکە لەناو نایلۆنی خواردن پاراستن دابنێن و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەناو بەفرگر دایبنێن.


* دواتر لەسەر کاغەزی کێکی چەور دایبنێن و پانی بکەنەوە.


* بازنە بازنەی لێببڕن بە ژێر پیاڵەیەک یاخود بەپێی ئارەزوو.


* لە فڕندا لە ١٨٠ پلەی گەرمیدا بۆ ماوەی ٨-١٠ خولەک بیبرژێنن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟