تەندروستی

ئایا شڕوبی کۆکە دەبێتە ھۆی ڕاگرتنی کۆکەکە؟ لێرە چۆنیەتی ئامادەکردنی شروبی کۆکە لەماڵەوە فێربە

زۆرێک لە ئێمە لە کاتی تووشبوون بە کۆکە پەنا دەبەینە بەر خواردنەوەی شڕوبی کۆکە، لێکۆڵینەوەکان چەند شتێکی سەیریان دەربارەی ئەم شڕوبە دەرخستووە.

لە لێکۆڵینەوەکە دەرکەوتووە کە شڕوبی کۆکە ھیچ سوودێکی نییە بۆ ڕاگرتن و چارەسەربوونی کۆکەکە تەنھا نەخۆشەکە ھەست بە ئارامی دەکات لە ڕووی دەروونییەوە و لەوانەیە زۆر بەکارھێنانی ئەم شروبە زیانێکی زۆری ھەبێت بۆ سەر تەندروستی، زۆرێک لەو منداڵانەی لەخوار تەمەنی ١٢ ساڵییەوە پاش خواردنەوەی ئەم شروبە دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە. ئەم شروبە بە ھیچ شێوەیەک جێگەی ڤیتامین C ناگرێتەوە کە بە سوودە بۆ چارەسەربوون لە کۆکەکە.

دەتوانن لە ماڵەوە شروبی کۆکە ئامادە بکەن بە چەند پێداویستیک .


* یەک چارێک پەرداخ ھەنگووین.
* یەک چارێک پەرداخ ئاوی لیمۆ.
* یەک کەوچکی بچووک زەنجەفیل.
* یەک چارێک پەرداخ گلیسرینی ڕووەکی.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* لە مەنجەڵێکدا ئاوی لیمۆیەکە و زەنجەفیلەکە تێکەڵ بکەن و لەسەر ئاگرێکی نزم بۆ ماوەی دە خولەک بیکوڵێنن.
* دواتر خڵتەکەی لێ دەربینن.
* پاشان ھەنگووینەکە و گلیسرینەکەی تێ بکەن و باش تێکی بدەن.
* ھەموو تێکەڵەکان لەناو شووشەیەکی سەر داخراو دابنێن.
* ئەم شروبە لە بەفرگر ھەڵگرە و بۆ ماوەی ساڵێک دەتوانی بەکاری بێنیت، بەڵام پێویستە ئاگاداری بەرواری بەسەرچوونی گلیسرینەکە بیت.
* ئەو کاتانەی کە کۆکەت لێیە دەتوانی کەمێکی لێ بخۆیتەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟