ستایل

شوکولاتەی نۆتیلا لەڕووخسارتان بدەن ئەم ئەنجامە بەدەست بھێنن

پسپۆڕێکی بواری جوانکاری لەڕێگەی پارچە ڤیدیۆییەکەوە، ئامۆژگاری خانمان دەکات بەوەی شوکولاتەی نۆتێلا بۆ جوانکاری پێستی ڕووخسار بەکابھێنن.

 "ھەبیبە" یەکێکە لەپسپۆڕانی جوانکاری، پێکھاتەیەکی تایبەت لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی پارچە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە، کەماددە سەرەکییەکەی بریتییە لەشوکولاتەی "نۆتێلا".
 

 بۆ ئەم مەبەستەیش بڕێکی یەکسان لە ھەنگوین و شوکولاتە و شیر تێکەڵ بەیەکدی دەکات، ئەم پێکھاتەیە بۆ ماوەی چەند خولەکێک لەسەر پێستی دەھێڵێتەوە، پاشان بەئاوی شلەتێن دەیشوات.
 

لەکۆتاییدا خانمی پسپۆڕ ئاماژە بەوە دەکات، ئەم پێکھاتەیە سوودی ھەیە بۆ لەناوبردنی کونە ڕەشەکانی سەر لووت و پاشماوەی زیبکە، سەرەڕای ئەوەیش زۆرترین سوودی ھەیە بۆ گەشانەوەی ڕووخسار.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟