ستایل

پرچ لولەکان پێویستە ئەم ڕێنماییانە پەیڕەوبکەن

ئەم رێنماییانە پرچە لولەکەت جوانتر دەردەخات

رەنگە پرچی لول کەمێک بێزارکەر بێت، بەهۆی ئەوەی پێویستی بە خزمەتکردنی زیاترە تا جوانتر دەربکەوێت، بەڵام ئەرکێکی هێندە قورس نییە، ئەگەر پابەندی ئەم رێنماییانە بیت.


*پێش خۆشتن بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی، بۆ سەرجەم بەشەکانی قژ.


*بەکارهێنانی ئەو پێکهاتانەی قژیان بەهێز و بریقەدار دەکات، هاوکات مەساج پێکردنی، دواتریش بە ئاوی سارد بیشۆ.


*لەکاتی خۆشتنتدا بەلسەم بدە لە تەواوی بەشەکانی قژت، بۆ ئەوەی قژەکەت نەرم بێتەوە.


*بەکارهێنانی شانە ددان کراوەکان، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە قژەکەت بکات و هەڵنەوەرێت.


*ئەگەر قژت وشک و لولە، پێویستە زۆر شامپۆ بەکارنەهێنیت، دەکرێت لە هەفتەکدا بە بەلسەمیش بیشۆیت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟