ستایل

بەوێنە...ئەو خانمانەی خاوەن سینگی بەرزن ئەم ستایلە جلوبەرگانە بپۆشن

بەشێکی زۆر لە خانمان خاوەن سینگێکی پڕ و بەرزن، بۆ ئەمەیش دەتوانن لەڕێگەی مۆدەی جلوبەرگەکان دەرکەوتنێکی شیکیان ھەبێت.

بەشێکی زۆر لە خانمانی ئەستێرەیش ئەم کێشەیان ھەیە، بەڵام بە جلوبەرگی ستایلی دیاریکراو گونجاندنێکی سەرنجڕاکێشانە بۆ دەرکەوتنەکانیان ئەنجام دەدەن.
 

ئەو خانمانەی کە سینگیان پان و پڕ و بەرزە دەتوانن بەم شێوازانەی خوارەوە جلوبەرگ بپۆشن:
*سەرەتا بۆ داپۆشینی بەشی سەرەوە، دەبێت زیاتر وردببنەوە لەھەڵبژاردنی شێوازی قەمیسەکان، ھەروەھا دەکرێت پارچەیەکیش لە ژێرەوە بپۆشن کە شێوازیان لاستیکییە و سینگ بە توندی دەردەخەن.
*لەکاتی ھەڵبژاردنی قەمیسەکان پێویستە ئاگەداری کراوەیی جێگەی قەمیسەکان بن، بەھۆی ئەوەی دەرکەوتنێکی ناشرینتان پێ دەدات.
*پۆشینی قەمیس یان بۆدی لەگەڵ پانتۆڵ زۆر گونجاوە، بەڵام بە مەرجێک قەمیسەکە بخرێتە ناو پانتۆڵەکە یان تەنورەکە، بۆیە واباشترە پانتۆڵ و تەنورەی کەمەر بەرز بپۆشن.
*زیاتر ئەو جۆرە قوماشانە بپۆشن، کە نەخش و نیگاری گوڵدار یان قەرەباڵغی تێدایە.
*پۆشینی کراسی لەگەڵ بەستنی قایش بۆ کەمەر، بەتایبەتیش بەشی سەرەوە قەرەباڵغی پێوە دیار بێت، شیکییەکی زۆرتان پێ دەبەخشێت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟