ستایل

سوودە نەزاندراوەکانی ماسکی گوڵ بۆ ڕوخسار لە وەرزی زستاندا

ماسکی گوڵ یەکێکە لە باشترین ماسکەکانی ڕوخسار کە چارەسەرە بۆ کێشەکانی ڕوخسار لە وەرزی زستاندا.

ھەندێک جار ڕوخساری مرۆڤ زۆر ماندوو دەبێت بە ڕادەیەک ئەو کەسە ناتوانێت سەیری خۆی بکات لە ئاوێنەدا، ھەموومان دەزانین لە لای خانمان دەرکەوتنی ڕوخساری جوان دەبێتە ھۆی ئارامبوونی دڵیان، بەڵام لەوەرزی زستان ڕوخساری مرۆڤەکان وشک دەبێتەوە بۆیە پێویستە بەھۆی ماسکێکەوە نەرم و رۆشن بکرێت.


چۆنییەتی دروستکردنی ماسکەکە:


*شەش تا حەوت دانە گەڵای گوڵ.


*دوو کەوچکی کوپ شیر.


*یەک کەوچک ھاراوەی گەنم.


*یەک کەوچک ھەنگوین.


چۆنییەتی دروستکردنی ماسکەکە:


*ئەم کەرەستانە ھەموو تێکەڵ بە یەک بکەن تاکو ڕەنگی گوڵەکان دەگۆڕێت.


*دواتر بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لەسەر ڕوخسارتان بەجێیبھێڵن، ئینجا بە ئاوی شلتێن بیشۆن.


ئەم ماسکە گەر بە بەردەوامی لەسەر ڕوخسارتان جێبەجێ بکەن ئەوە ڕوخسارتان جگە لە کێشەی وشک بوون لە چەوری و پەڵەیش ڕزگارتان دەبێت و ڕوخسارێکی نەرم و پاک بەدەست دەھێنن، بەڵام دەبێت ئەو کەسانەی کە خاوەن پێستێکی ھەستیارن مەرجە سەرەتا ماسکەکە لەسەر دەستان جێبەجێ بکەن ئەگەر پێستان ھیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبوو ئەوە جێبەجێی بکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟