تەندروستی

سوودەکانی خواردنی تۆلکە بزانن

گژوگیای تۆلکە یەکێکە لەڕووەکە بۆندارەکان، سەرەتا لەوڵاتی ئەفریقا دۆزراوەتەوە، بۆ خواردن ئامادەکردن و پیشەسازی دەرمانە پزیشکییەکان بەکاردەھێنرێت.

ئەم گژوگیایە لەسەرەتای بەھار بەشێوەیەکی سروشتی لەدەشت و شوێنە تەڕەکان دەڕوێت، بۆیە بەشێوەیەکی بەرفراوان لەم وەرزەدا بۆ خواردن ئامادەکردن بەکاردەھێنرێت.
 

سوودەکانی خواردنی تۆلکە ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
*بۆ ڕووخسار: خواردنی ئەم گیایە کاریگەری ھەیە لەسەر کەم کردنەوەی وەرەمی پێستی، یارمەتی نوێ بوونەوەی خانەکان دەدات، بەمەیش کرداری داڕوخانی پێست لەناو دەچێت، بەیارمەتی نەھێشتنی ڕوودانی کرداری ئۆکسان لەناو خانەکانی پێست، ھەروەھا چارەسەری برین و ھەوکردنی سەر پێست دەدات، بەھۆی ئەوەی بەرگری خانەکان بەرزدەکاتەوە بەرامبەر بەدەرکەوتنی نیشانەکانی پیری.
*بۆ پرچ: بوونی پرچێکی بەھێز و جوان، خەونی ھەموو خانمێکە، بۆیە دەتوانن بڕی ئەو گیایە زیادبکەن لەخواردنەکاندا، ھەروەھا ڕۆنی گیایەکە لەتاڵەکانی پرچی بدەن، لەگەڵ ئەوەیشدا یارمەتی لەناوبردنی پیسی ڕەگی مووەکان دەدات، خواران و وشکی ناھێڵێت، بەپێکھاتەیەکی گونجاویش دادەنرێت بۆ ڕاگرتنی ھەڵوەرینی پرچ، یارمەتی ڕووانەوەی تاڵەکان دەدات.
*بۆ تەندروستی: لاسک و گەڵای تۆلکە لەماددەیەکی لەزگەیی پێکھاتووە، ئەم ماددەیە چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات، وەکو ھەوکردنی ئەندامی ھەناسە لەمنداڵان، ڕێژەی بەڵغەمیش کەم دەکاتەوە کە لەئەنجامی کۆکە و ھەوکردنی گەروو و نەخۆشی ڕەبۆ پەیدادەبێت، بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکانیش ئەم گیایە بە پێکھاتەیەکی پزیشکی ھەژماردەکرێت، پێکھاتووە لە ١٠٠ گرام چەوری سوودبەخش، بڕێکی باش لەماددەی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و کاربۆھیدارت پێکھاتووە، بەمەیش پاڵپەستۆی خوێن ھاوسەنگ دەکات، ھەروەھا برێکی باشیش لەماددەی ئاسن و پرۆتینی تێدایە بەگشتی سوودی دەبێت بۆ تەندروستی.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟