تەندروستی

سوودەکانی خواردنی پەنیر بزانن بۆ سەر تەندروستی

پەنیر بەوە ناسراوە بەنرخترین ماددەی خۆراکی تێدایە، زۆرترین جۆری ھەیە، لەجیھاندا بەنزیکەی ٣٦٠ جۆری پەنیر بوونیان ھەیە.

جۆری پەنیرەکان لەسەر جۆری چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی دەوەستێت کە جۆرەھا تام و بۆنی بۆ زیاد دەکرێت، بۆیە سوودیان ھەیە بۆ تەندروستی.
 

سوودەکانی پەنیر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
*خۆراک بەئێسک دەدات، بەھۆی دەوڵەمەندی بەماددەکانی کالیسیۆم و فۆسفۆر و ڤیتامینەکان، ئێسک بەھێز دەکات و لەپووکانەوە دەیپارێزێت، ھەروەھا لەڤیتامین B١٢  پێکھاتووە، خانە دەمارەکان بەھێز دەکات.
*ڤیتامین E لەپرچتدا ڕێژەکەی زیاد دەکات، بەم شێوەیە پرچ لەسپی بوون دەپارێزێت و تاڵەکانیش نەرم و بەھێز دەکاتەوە.
*پەنیری نوێ دەبێتە ھۆی ھێورکردنەوەی خانە دەمارەکانی لەش و لایەنی دەروونی.
*پەنیر بڕێکی زۆر لەماددەی پرۆتین پێکھاتووە، بۆیە زۆر گرنگە بۆ گەشەکردنی لەش.
*پەنیر لەڤیتامین  B٢ پێکھاتووە، کرداری میتابۆلیزمی لەش خێرادەکات.
*بەشێکی زۆر لەپەنیرەکان لەماددەی چەوری بەرز پێکھاتووە، زۆر بەسوودە بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ و نەھێشتنی شەکر لەلەشدا.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟