جۆراوجۆر

سوودە نەزاندراوەکانی "قەیسی وشک" ئاشکرا دەکرێت

سوودە نەزاندراوەکانی "قەیسی وشک" ئاشکرا دەکرێت

"قەیسی وشک" سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی گشتی، کە بەباوترین میوەی وشککراوە دادەندرێت و بەچێژترین تامیشی لەچاو میوەکانی دیکە ھەیە.

 

بەپێی لێکۆڵینەوە نوێیەکان قەیسی وشکراو چەندین سوودی ھەیە بەھۆی بوونی چەند توخمێکی ناوازە پارێزگاری لەتەندروستی دەکات.

 

گرنگترین سوودەکانی میوەی قەیسی بریتیین لە:

 

* چاسەرکردنی کەم خوێنی: بەھۆی بوونی ماددەی ئاسن و مس لە پێکھاتەکەیدا ژمارەی خرۆکە سوورەکانی ناو خوێن زیاد دەکات، بۆیە ئەو کەسانەی کە ڕێژەی خوێنیان کەمە دەتوانن قەیسی بخۆن.


* چارەسەرکردنی قەبزی: بەھۆی بوونی ماددەی سلیۆلۆز کەبەکێکە لەماددە ڕیشاڵییەکان بەئاسانی ناتوێتەوە و پارێزگاری لە ڕێژەی ئاوی لەش دەکات، ناھێڵێت قەبزی ڕووبدات.


* ئاسانکردنی کرداری ھەرس: بەھۆی بوونی ماددە بنەڕەتییەکانی ھاوسەنگی ترشی ناو گەدە ڕێکدەخات.


* کەمکردنەوەی تای لەش: بڕێک لە قەیسی وشک لەناو ئاوی گەرم بتوێننەوە و بڕێک ھەنگوینی تێبکەن، بەمشێوەیە چارەسەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بکەن.


* چارەسەرکردنی ھەستیاری پێست: قەیسی وشک توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی زیبکەی گەنجانە و سوتاوی بەر ڕۆژی ھەیە.


* چارەسەرکردنی مەیینی خوێن: بەھۆی بوونی ماددەی ڤیتامین "k" ناھێڵێت خوێن بمەیەت، ھەروەھا خوێنبەربوونی ڕادەگرێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟