ستایل

سوودەکانی بەکارھێنانی تێکەڵەی "ڤازلین" و "زەردەچەوە" بۆ پێست

پێکھاتەی ڤازلین و زەردچەوە ھەر یەکێکیان بە جیا کۆمەڵێک سوودی ھەیە بۆ پێست، بۆیە لە وەرزی ھاوین دەتوانن پشتیان پێ ببەستن بۆ جوانکردنی پێست.

تێکەڵەی ڤازلین و زەردەچەوە، تایبەتمەندی سپی کردنەوەی پێستی ناوچە جیاوازەکانی ھەیە، بە تایبەتیش ژێر باڵەکان و ناوچە ھەستیارەکان، بۆ پێستی ڕووخساریش باشترین چارەسەرە بۆ لابردنی پەڵە و زیبکە و دواکەوتنی نیشانەکانی پیری، جگەلەوەیش پێست بریقەدار و سپی دەکاتەوە لە وەرزی ھاوین.
 

بۆ سوود وەرگرتن لە پێکھاتەی ڤازلین و زەردەچەوە دەتوانن سوود لە یەکێک لەم ڕێگەیانەی خوارەوە وەربگرن:
*ڕێگەی یەکەم: یەک کەوچک ڤازلین لەگەڵ یەک کەوچک زەردەچەوە تێکەڵاوبکەن، سێ کەوچک ڕۆنی کونجی بۆ زیادبکەن، ئەم پێکھاتەیە دەتوانن لە پێستی ڕووخسار و لەشی بدەن، تا دوو کاتژمێر بیھێڵنەوە، دواتر بە ئاو بیشۆن.
*ڕێگەی دووەم: دوو کەوچک ڤازلین تێکەڵ بە دوو کەوچک زەردەچەوە بکەن، سێ کەوچک ئاوی گوڵی بۆ زیادبکەن، دواتر لە پێستی ڕووخساری بدەن، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بیھێڵنەوە، ئنجا بەئاو بیشۆن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟