تەندروستی

شەش ھۆکار وا دەکات ھەرگیز واز لە خواردنی ڤیتامین E نەھێنن

ھەندێک کەس بڕوایان وایە ئەم جۆرە ڤیتامین E تەنھا بۆ پرچ و پێست بە سوودە، بەڵام لە ڕاستیدا کەمی ڕێژەکەی چەندین کێشەی تەندروستی بۆ لەش دروست دەکات.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "بۆڵد سکای"، گرنگی ڤیتامین E بۆ لەش لە ڕادەبەرە، بۆیە ئەو کەسانەی کە ھەست بە چەند نیشانەیەک دەکەن لە تەندروستیان دەتوانن بیر لە کەم بوونەوەی ڕێژەی ئەم ڤیتامینە بکەن.
 

 سوودەکانی ڤیتامین E بۆ لەش لەم چەند خاڵانەی خوارەوە بزانن:

 

*پارێزگاری لە پەردەی خانە دەکات: بەم تایبەتمەندییەی ڤیتامین E دەتوانێت لەش لە چەندین نەخۆشی بپارێزێت، بەوەی ڕێگری لە کرداری ئۆکسان دەکات، بەمەیش ئەندامەکانی دڵ، پێستی ڕووخسار، دەمار، ماسوولەکە و خانەی خرۆکەی سوورکانی خوێن دەپارێزێت.
*نەھێشتنی کێشەکانی پێست: خواردنی بڕێکی زۆر لەم ڤیتامینە وا دەکات دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری دوابخرێت، کە لەڕێگەی کەم کردنەوەی دەرکەوتنی ھێڵەکانی سەر پێست ئەم کێشەیە سەرھەڵدەدات، بۆیە بەردەوام جگەلەوەی دەبێت ئەم ڤیتامینە بخۆن، گرنگیش بەو جۆرە کرێمانە بدەن، کە ئەم جۆرە ڤیتامینەی تێدایە.
*نەخۆشی شێرپەنجە: ئەم جۆرە ڤیتامینە ڕێگری دەکات لە پەیدابوونی پێکھاتەی "نیترۆزامین"، کە ئاڵۆزترین پێکھاتەی شێرپەنجەییە، بۆیە بڕێک لە خواردنی ئەم ڤیتامینە لە ھەردوو جۆری شێرپەنجەی "مەمک" و "پرۆستات" دەتانپارێزێت.
*بەرزبوونەوەی بەرگری: بەشێوەیەکی بەرچاو ڕۆڵی ھەیە لە بەرزبوونەوەی بەرگری لەش، لەگەڵ ئەوەیشدا پارێزگاری لە تۆڕی چاو و کۆئەندامی دەمار دەکات، ھەرەوەھا مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵیش کەم دەکاتەوە.
*پارێزگاری کردن لە نەخۆشی شەکرە: ئەم ڤیتامینە نەک تەنھا پارێزگاری لە نەخۆشی شەکرە دەکات، بەڵکو بەسوودە بۆ توشبوانی، بۆیە دەتوانن بڕێکی زۆر لە سەوزەی بڕۆکلی و سپێناخ و فستق و میوەی مانگۆ بخۆن.
*دڵ لە جەڵتە دەپارێزێت: کاتێک کۆلیسترۆڵ لە موولولەکان ڕێژەکەی زیاد دەکات، جەڵتەی دڵ ئەگەری ڕوودانی نزیک دەبێتەوە، بەڵام ئەگەر ڕۆنی ڤیتامین E بخۆن، ڕێژەی ئەم چەورییە کەم دەبێتەوە و ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی دڵ دووردەخەنەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟