تەندروستی

زانایان چەند سوودێکی ڕووەکی زەنجەفیل ئاشکرادەکەن

ڕووەکی زەنجەفیل ھەر لە کۆنەوە وەکو دەرمانی سروشتی بە چارەسەری چەندەھا نەخۆشی دانراوە، زانایانیش بەردەوامن لە لێکۆڵینەوەی سوودی ئەم ڕووەکە.

لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ئێم بی سی" باس لە نوێترین سوودەکانی زەنجەبیل کراوە، کە بەشێوەیەکی سەرەکی یارمەتی پاک کردنەوەی لەش دەدات لە ماددە ژەھراوییەکان.
 

سوودەکانی ڕووەکی زەنجەفیل بریتیین لە:
*ڕووەکی زەنجەفیل یارمەتی نەھێشتنی شوێنەواری جگەرەکێشان ناھێڵێت، بۆیە دەکرێت ڕۆژانە بڕێک لەو ڕووەکە بکەنە ناو کوپێک ئاوی گەرم و بەیانیان بەر لەنانخواردن بیخۆنەوە.
*زەنجەفیل پارێزگاری لە ڕەگی مووی پرچەکان دەکات، ناھێڵێت تووشی پچڕان و ھەڵوەرین بێتەوە، بۆیە جگە لە خواردنی دەتوانرێت وەکو ماسکی سروشتی بۆ بەھێزکردنی تاڵەکانی پرچ بەکاریبھێنن.
*بە ھێورکەرەوەی ئازاری پشت دادەنرێت، یارمەتی حەسانەوەی لەش دەدات لە کاتی ھەست کردن بە ھیلاکی.
*پزیشکانی بواری پێست ئامۆژگاری ئەو خانمانە دەکەن کە بە دەست زیبکەی گەنجانە دەناڵێنن، دەتوانن زەنجەفیل لە خواردنەکانیان بەکاربھێنن، بەھۆی ئەوەی لەش پاک دەکاتەوە لە بەکتریا و ماددە ژەھراوییەکان.
*دەتوانرێت زەنجەفیل وەکو چارەسەرێک بۆ ھەوکردنی جومگەکان بەکاردەھێنرێت، پزیشکان پێیان وایە ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک زەنجەفیل بخۆن، ئەوا ھەوکردنی ڕیخۆڵە و ھەوکردنی تەواوی لەش نامێنێت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟