تەندروستی

سوودەکانی بیبەری سەوز بزانن

خواردنی سەوزەکان بەشێوەیەکی گشتی بەسوودە بۆ تەندروستی لەش، بەھۆی ئەوەی ئەو ماددە خۆراکییانەی ناوی مرۆڤ لەنەخۆشییەکان دەپارێزێت.

بیبەری سەوز ڕوودانی کرداری ئۆکسان لەلەشدا ناھێڵێت، بەھۆی ئەوەی بەڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکان پێکھاتووە کە مرۆڤ لە ھەوکردنی جومگەکان و ھەڵوەشانی ئێسک دەپارێزێت، ھەروەھا ئازاری لەشیش کەم دەکاتەوە.

 

بیبەری سەوز بەوە جیادەکرێتەوە کە بڕێکی باش لە ڤیتامین C تێدایە کە بڕەکەی ھاوشێوەی میوەی پرتەقاڵە، بەمەیش کاریگەرییەکی باش پەیدا دەکات بۆ دژی نەخۆشییەکانی ڕەقبوونی دەمارەکان و جەڵتە و نۆبەی دڵ، ھەروەھا بەخواردنی بیبەری سەوز دەتوانن ڕێگری لەنەخۆشی ڕەبۆ بگرن.

 

بەڵام ڤیتامینەکانی دیکەی وەکو A , B٦ , B٩  سوود بەئەندامی قۆڵۆن دەگەیەنن و ئەو خانانەی کە تووشی بەکتریای زیانبەخش بوونەتەوە پاکیان دەکاتەوە، ھەروەھا کرداری مێتابۆلیزمی لەش خێرا دەکات و کۆئەندامی بەرگری و ئێسک و ددانەکان بەھێز دەکات.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟