تەندروستی

سوودە نەزانراوەکانی قەیسی وشک ئاشکرا دەکرێت

قەیسی وشک سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی، بەباوترین میوەی وشکراوە دادەنرێت و بەچێژترین تامیشی ھەیە لەچاو میوەکانی دیکە.

بەپێی لێکۆڵینەوە نوێییەکان قەیسی وشکراو چەندین سوودی ھەیە بەھۆی بوونی چەند توخمێکی ناوازە پارێزگاری لەتەندروستی دەکات.


گرنگترین سوودەکانی میوەی قەیسی بریتیین لە:


*چارەسەرکردنی کەمخوێنی: بەھۆی بوونی ماددەی ئاسن و مس لە پێکھاتەکەیدا ژمارەی خرۆکە سوورەکانی ناو خوێن زیاددەکات بۆیە ئەو کەسانەی کە ڕێژەی خوێنیان کەمە دەتوانن قەیسی بخۆن.


*چارەسەرکردنی قەبزی: بەھۆی بوونی ماددەی سلیۆلۆز کەیەکێکە لەماددە ڕیشاڵییەکان بەئاسانی ناتوێتەوە و پارێزگاری لە ڕێژەی ئاوی لەش دەکات، ناھێڵێت قەبزی ڕووبدات.


*ئاسانکردنی کرداری ھەرس: بەھۆی بوونی ماددە بنەڕەتییەکانی ھاوسەنگی ترشی ناو گەدە ڕێکدەخات.


*کەمکردنەوەی تای لەش: بڕێک لە قەیسی وشک لەناو ئاوی گەرم بتوێننەوە و بڕێک ھەنگوینی تێبکەن بەم شێوەیە چارەسەری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بکەن.


*چارەسەرکردنی ھەستیاری پێست: قەیسی وشک توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی زیبکەی گەنجانە و پیست سوتانی بەر ڕۆژی ھەیە.


*چارەسەرکردنی مەیینی خوێن: بەھۆی بوونی ماددەی ڤیتامین k  ناھێڵێت خوێن بمەیێت، ھەروەھا خوێن بەربوونیش ڕادەگرێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟