تەندروستی

پەلکی کیوی بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییانە بەکاربھێنن

میوەی کیوی یەکێکە لەمیوە زستانییەکان کە پڕە لە ڤیتامین و کانزاکان، زۆرترین سوودی تەندروستی ھەیە بۆ لەشی مرۆڤ.

بەری میوەی کیوی کاریگەرییەکی نموونەیی ھەیە لەسەر جوانکردنی پێست و کەمکردنەوەی کێشی لەش، بەھەمان شێوە چەندین سوودی تەندروستی ھەیە.


بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ پەلکی میوەی کیوی، سێ ئەوەندە ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە لەچاو پێکھاتەی ناوەوەی میوەکە، بەشێوەیەکی گشتی چارەسەری ھەوکردن و ھەستیاری و شێرپەنجە دەکات.


ھەروەھا ئەم پەلکە بەشێوەیەکی نموونەیی بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە بەرامبەر بەکۆبوونەوەی بەکتریای ناو گەدە کە دەبێتە ھۆی ژەھراوی بوون و پەیدابوونی نەخۆشییەکانی کۆڵۆن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟