موزیک

"سوپەر ساکۆ" گۆرانییەکەی پێشکەش بە خەڵکی کوردستان دەکات

"سوپەر ساکۆ" گۆرانییەکەی پێشکەش بە خەڵکی کوردستان دەکات

"سوپەر ساکۆ" گۆرانیبێژی ئەرمەنی دوای وەرگرتنی ئاوازی گۆرانییەکەی بۆ زمانی کوردی لەلایەن گۆرانیبێژان "نەڤید زەردی و ھەردی سەلامی" داوای سرێنەوەی گۆرانییەکەی کرد، چونکە بەبێ ڕازی بوونی ئەو بڵاوکراوەتەوە، دواتریش خۆی لەسەرجەم تۆڕەکانی گۆرانییەکە سرییەوە.

 

لەئێستە "سوپەر ساکۆ" لەپەیامێکی ڤیدیۆیی دەڵێ" گۆرانییەکەم پێشکەشی ھەموو خەڵکی کوردستان دەکەم و ھەر کەسێک گۆرانییەکەى بەلاوە خۆشە و دەیەوێ بڵێت دەتوانیت گۆرانییەکە بڵێ".

 

"ئیشق"ـت ھەر زوو لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووە و دەنگۆی زۆریش بەدوای خۆی ھێنا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟