شیرینی

ئامادەکردنی سوتلاچ بەبێ فڕن

ئامادەکردنی سوتلاچ.

پێداویستیەکان:


* یەک پیاڵە و نیو برنج.


* سێ پەرداخ ئاوی گەرم.


* چوار پەرداخ شیر.


* دوو پەرداخ شەکری وورد.


* دوو کەوچک ئاردی برنج.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* برنجەکە بکوڵێنن لە ناو ئاوێکی زۆردا تا نەرم دەبێت.


* شەکر و ئاردی برنجەکە و شیرەکە لەناو دەفرێکدا تێکەڵ بکەن و تێکی بدەن تا شەکرەکە دەتوێتەوە.


* برنجەکە بکەنە ناو ئەم تێکەڵەیە و تێکی بدەن.


* بخەنە ناو دەفری سوتلاچ و لەناو بەفرگر دایبنێن تا سارد دەبێتەوە، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟