تەندروستی

ئەم جۆرە خواردنانە سوودێکی یەکجار زۆریان ھەیە بۆ سووتاندنی چەوری لەش

بێگوومان زۆربەمان کێشەی زیادبوونی کێشی لەشمان ھەیە و چەندین ڕێگە و خواردن بەکار دەھێنین بۆ کەمکردنەوەی چەوری لەش بەڵام بێ سوود بووە.

چەند خواردنێک ھەیە کە چەوری کەمە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ سووتاندنی چەوری لەش بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بەدەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی ئەم خواردنانە دەخۆن ڕۆژانە لە ٢٢% چەوری لەشیان کەمی کردووە و کێشی لەشیان دابەزیووە، ئەم خواردنانەش ئەمانەن:


* ماست یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان بۆ کەمکردنەوەی چەوری لەش بەتایبەتی ئەگەر ھاتوو کەم چەوری بوو بۆیە دەتوانن ڕۆژانە بۆ ماوەی سێ جار کەمێک ماستی کەم چەوری بخۆن کە ئەنجامێکی باشی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی چەوری لەش.


*  ڕۆژانە خواردنی پڕۆتین سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە بۆ ئێسکەکان ھەروەھا بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش بۆیە دەتوانن ڕۆژانە بۆ دوو جار چەند کەوچکێک لە پڕۆتین تێکەڵ بکەن لەگەڵ ئاو یاخود شیری کەم چەوری کە سوودی یەکجار زۆری لێ دەبینن.


* بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بەدەرکەوتووە کە ڕۆژانە خواردنی ٢٠٠ گرام لە پەنیری لادێ سوودی یەکجار زۆری ھەیە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش و چەوری بەھۆی لەخۆ گرتنی ڕێژەیەکی باش لە پڕۆتین کە وا  دەکات کۆئەندامی ھەرس بە شێوەیەکی باش کار بکات.


* لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا ھاتووە ە ئەو کەسانەی ڕۆژانە دەفرێک لە شۆربە دەخۆن ڕێژەی چەوری لە لەشیان زۆر کەمە بۆیە وا باشترە لە ھەفتەی پێنج ڕۆژ شۆربە بخۆن.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟