تەندروستی

تا چەند تەندروستە خانمان لەکاتی سوڕی مانگانە خۆیان بشۆن؟

بەھۆی دوو بیروبۆچوونی جیاواز دەربارەی خۆشووشتن لەکاتی سوڕی مانگانە، وایکردووە خانمان تووشی دوودڵی ببن دەربارەی ئەو دۆخە.

بەشێکی زۆر لەشارەزایانی بواری پزیشکی ئاماژە بەوە دەکەن کەوا خۆشوشتن لەو ماوەیەدا سوودی ھەیە، بەڵام ھەندێکیشیان بەپێچەوانەوە پێیان وایە زۆربەی ئەو نەخۆشیانەی کە تووشی کۆئەندامی زاوزێی خانمان دەبێت بەھۆی خۆشووشتنەوەیە لەکاتی سوڕی مانگانە.


ھەرچەندە تاکو ئێستە لێکۆڵینەوەیەکی دروست لەبارەی خۆشووشتن لەماوەی سوڕی مانگانە ئەنجامنەدراوە، بەڵام بەپێی چەند لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان خۆشووشتن بەئاوی سارد لەو ماوەیەدا خانمان تووشی چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار دەکات لەوانەیش نەخۆشی شێرپەنجەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە ھەموو خانمێک ئەوەی لەبیر بێت کەوا پاک و خاوێن ڕاگرتنی لەش لەو ماوەیەدا زۆر گرنگە بەھۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا خانمان بەڕێژەیەکی زۆر ئارەق دەکەنەوە و دەردانی چەوریش لە لەش زیاتر دەبێت.


ئەوەی کە گرنگە لەو ماوەیەدا، خۆشووشتن بەئاوی گەرم بێت، بەڵام پێویستە ھەموو ڕۆژێک نەبێت، دوور بکەونەوە لە بەرکەوتنی ھەوای سارد کاتێک لە گەرماو دێنە دەرەوە، ھەروەھا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە پێویستە شوێنی ئازارەکە بە ئاوی گەرم و سابوون بشێلیت، لەگەڵ ئەوەیشدا پاککردنەوەی شوێنە ھەستیارەکان زۆر گرنگە بۆ پاراستنی کۆ ئەندامی زاوزێ.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟