شانۆ

بەوێنە... "تەلار ھیرانی" گەڕایەوە لای خۆشەویستەکەی

"تەلار ھیرانی"خانمە ئەکتەری کورد،ماوەی چەندین ساڵە لە وڵاتی سوێد ژیان بەسەردەبات،"کەی مەگەزین"ـیش لە نزیکەوە لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوێد بەسەری کردەوە.

"تەلار ھیرانی" لە لێدوانێکی بە "kmagazinر"ـی گوت: بەھۆی خوێندنم لە بەشی شانۆی کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی زانکۆی سەلاحەدین کاتەکانی خوێندن لە کوردستانم، لە ئێستەیش گەڕامەوەتەوە ماڵەکەم لە سوێد و لەگەڵ ھاوسەر و کچەکەم ژیان بەسەردەبم.

 

لە پرسیاری "کەی مەگەزین" عەشقی تۆ کێیە؟، "تەلار" گوتی: عەشقی من "دارا"ـی ھاوسەرم و کچەکەمە لەگەڵ شانۆ ، چونکە بەبێ شانۆ و ئەکتەری ناتوانم بژیم.

 

بە کامێرای "کەی مەگەزین" چەند وێنەیەکی نوێی "تەلار ھیرانی "گیراوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟