خێزان

سێ تایبەتمەندی لەسەر ژیانی ھەرزەکاران پێویستە دایکان و باوکان ئاگەداربن

کوڕان و کچانی ھەرزەکار لەڕووی زانستی دەروونییەوە بە بەجێھیشتنی قۆناغی منداڵی و دەستپێکردنی ژیانی گەورەیی پێناسە دەکرێت.

بەپێی بیروبۆچوونی زانایانی بواری دەروونی، ئەم قۆناغە چەند ساڵێک دەخایەنێت بۆ ئەوەی کەسەکە لەڕووی جەستەیی و عەقڵییەوە یەتەواوی گەشەبکات، بۆیە لەو ماوەیەدا ئەو کەسە بەچەند گۆڕانکاری جەستەیی و دەروونی تێپەڕدەبێت، کە ھەندێکیان کاریگەری خراپیان لەسەر دروست دەکات.

 

ھەر دایک و باوکێک لەو ماوەیەدا پێویستە ئەم سێ تایبەتمەندییەی منداڵەکانیان لە قۆناغی ھەرزەکاری بزانن:

 

* گەشەی جەستەیی: گەشەکردن لەم قۆناغەدا زۆر خێرا دەبێت، بەھۆی ئەوەی لە گەشەکردنی منداڵی بەخێرایی دەچێتە گەشەی گەورەیی، بەتایبەتی ھەندێک لە ئەندامەکانی وەکوو ماسولکەکان و ئێسکە پەیکەری لەش، سەرەڕای ئەوە لە ھەردوو ڕەگەزدا گەشەی ھۆڕمۆنی ڕوودەدات و دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی ھەندێک نیشانە لەسەر جەستە و ناوەوەی لەشی ھەردوو ڕەگەز.

 

* گەشەی عەقڵی: پزیشکانی بواری دەروونزانی ئاماژە بەوە دەکەن لەڕووی دەروونییەوە ئەو کەسە بەتەواوی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، ھەروەھا توانا عەقڵییەکانی بەرەوپێشەوە دەچن و زیاتر زیرەکی و بەھرەمەندییان لەماوەیەدا بەدیاردەکەوێت، لەگەڵ ئەوەیشدا بیر لە خەیاڵ و ئارەزووەکانیان بۆ داھاتوو دەکەنەوە.

 

* گەشەی ھەڵچوون: بەپێی بیروبۆچوونی شارەزایانی بواری کۆمەڵناسی، منداڵ لەماوەی ھەرزەکاری کەسێکی زۆر ھەستیار دەبێت بەرامبەر بە ڕەخنە و پێشنیارەکان، ئەمەیش کاریگەری دەبێت لەسەر ھەڵچوون و دژایەتی کردنی کەسانی بەرامبەر، ھەروەھا ھەندێک کات منداڵ لەو ماوەیەدا ھەڵسوکەوتی نەشیاو ئەنجام دەدەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟