سینەما

"شیرین و فیفی عەبدە" لەکۆتاییدا تەمەنی ڕاستەقینەیان ئاشکرا کرد

خانمە ئەستێرەکان ڕەتیدەکەنەوە تەمەنی ڕاستەقینەیان ئاشکرا بکەن، بەڵام ھەریەک لە "فیفی عەبدە" و "شیرین" بەبوێرییەوە تەمەنیان ئاشکرا دەکەن.

بەر لەچەند ڕۆژێک ئەکتەر و سەماکاری میسری "فیفی عەبدە" لەھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، لەئێستەدا تەمەنی ٦٣ ساڵانە و خاوەن تەندروستییەکی باشە.

 

لەلایەکی دیکە ئەستێرەی میسری "شیرین" لەکۆنفڕانسێکی جیھانی تایەبەت بەڕووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشی ئایدز ڕایگەیاند، کەوا تەمەنی ٦٠ ساڵە و خاوەنی یەک کچە و ناترسێت لەوەی تەمەنی ڕاستەقینەی ئاشکرا بکات.

 

"شیرین" ساڵی ١٩٥٦ لەوڵاتی میسر لەدایکبووە، زۆربەی ڕۆڵەکانی لەگەڵ ھونەرمەندی کۆمیدی "عادل ئیمام" گێڕاوە، بەڵام ئەکتەر "فیفی عەبدە" ساڵی ١٩٥٣ لەوڵاتی میسر لەدایکبووە، سەرەتا وەکو سەماکار دەستی بەکاری ھونەری کردووە، پاشان بووەتە ئەکتەرێکی دیار لەفیلم و درامای میسری.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟