تەندروستی

هۆکارەکانی تینووبوون لە رەمەزاندا

ئەم رەفتارانە زیاتر تینتووت دەکات

یەکێک لە گرفتەکانی رۆژووانان هەستکردنە بە تینوێتی، چونکە لە رۆژدا پلەکانی گەرماش تا ڕادەیەک بەرزدەبێتەوە، ئەگەر کاریش بکات زیاتر تینوو دەبێت، بەڵام هەندێکجار هۆکاری تینوو بوونی زۆر هەڵەکانی رۆژووانان خۆیانە، باشترە ئاگاداربن.


ئەو هۆکارانەی دەبێتەهۆی تینووبوونت لەکاتی رۆژوودا چین؟


1-خۆشتن بە ئاوی گەرم، وادەکات زیاتر تینوو بیت، هەربۆیە باشترە ئاوی شلەتێن بەکاربهێنیت.


2-جوڵەیەکەی زۆر، کە دەبێتەهۆی ئارەقکردنەوە و لەدەستدانی ئاو، ئەمەش وادەکات تینوو بیت، باشترە ئەرکەکانت بخەیتە شەو.

3-مانەوە بۆ ماوەیەکی زۆر لە شوێنێکی داخراودا یان گەرم.


4-خواردنەوەی ئاو لەگەڵ ژەمەکانی ئێوارە و پارشێو، هیچ سوودی نییە، پیویستە لە نێوانی ئەو دوو ژەمە بێت، نابێت زۆر سارد بێت، چونکە هێندەی دیکە تینوو دەبیت.


5-قسەکردن بە دەنگی بەرز، دەم وشکدەکاتەوە و تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت، تینووت دەبێت.


6-باشترە لە رۆژدا کەم کەم بخەویت، بۆ ئەوەی جەستەت بحەوێتەوە و هەستی تینووێتی کەم بێتەوە.


7-خواردنی شیرین بەشێوەیەکی زۆر، کە هۆکارێکی دیکەیە بۆ ئەوەی زۆر تینوو بیت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟