شانۆ

ھونەرمەندێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

"تەھا ئاغاجان" ئەکتەری ناسراوی کورد، ئێوارەی ئەمڕۆ بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، "کەی مەگەزین" چەند وێنەیەکی بەر لە کۆچکردنی بڵاودەکاتەوە.


ئەمڕۆ "کەی مەگەزین" لەنەخۆشخانەی سەردەمی شاری ھەولێر سەردانی کرد، پزیشک ئەوەی بە "کەی مەگەزین" گوت" کە باری تەندروستنی ھونەرمەند "تەھا ئاغاجان" زۆر خراپە، چونکە نەخۆشی وەرەمی مێشک بووە، ئێوارەی ئەمڕۆش بەیەکجاری ماڵئاوی لە ژیان کرد.

 

"تەھا ئاغاجان" تاکو ئێستە بەشداری لەدەیان شانۆگەری و دراما و فیلمی سینەمایی کردووە، یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی بواری کۆمیدیا لە کوردستان.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟