چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "تکەی ماسی"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "تکەی ماسی"

پێداویستییەکان:


* چوار کەوچک ڕۆنی زەیتوون.


* خوێ.


* باینجانی ئەڵقەکراو.


* بەھاراتی سپی.


* یەک دانە بیبەری سوور.


* یەک دانە کولەکەی ئەڵقەکراو.


* دوو کەوچک گیراوەی لیمۆ.


* یەک کیلۆ ماسی سەلەمونی وردکراو.


* چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* لەناو دەفرێکی گەورە ماسی و سەوزەکان و بیبەرە سپییەکەی تێبکەن.


* بەڕۆنی زەیتوون و گیراوەی لیمۆ و خوێ خۆشی بکەن.


* بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەناو ساردکەرەوە ھەڵیبگرن.


* داری تکە بھێنن ماسی و سەوزەکانی پێوەبکەن، بەمەرجێک تێکەڵاوبن.


* لەناو سینییەک لە فڕن ڕیزی بکەن و بیبرژێنن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟