چێشت

ئامادەکردنی تکەی مریشک بەماست

ئامادەکردنی تکەی مریشک بەماست

پێداویستییەکان:
*یەک کیلۆ سینگی مریشک.
*شەش کەوچک ماست.
*دوو کەوچک مایۆنیز.
*دوو کەوچک سرکەی سپی.
*یەک کەوچک گیراوەی لیمۆ.
*سێ کەوچک ڕۆن.
*خوێ.
*نیو کەوچک بەھاراتی سپی.
*نیو کەوچک بەھاراتی تێکەڵ.
*نیو کەوچک بیبەری ڕەش.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*ھەموو پێکھاتەکان تێکەڵاو بکەن.
*سینگەکان وردبکەن و پێکھاتەکانی بەسەردابکەن.
*بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەناو پێکھاتەکە بەجێی بھێڵن.
*پارچە سینگەکە بکەنە داری گۆشت، دەتوانن لەناو فڕن بیبرژێنن، یانیش لەسەر خەڵوز بیبرژێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟