دراما

بزانە "ییت" و ھاوسەرەکەی چیان بەسەر ھاتووە لە مانگی ھەنگووینی

"تۆڵگاھان سەیشمان" ئەکتەری تورک ناسراو بە "ییت" لە زنجیرە درامای "ھەرگیز وازناھێنم" لەگەڵ ھاوسەرەکەی گەڕانەوە ووڵاتی تورکیا.

"تۆڵگاھان سەیشمان" ئەکتەری تورک کە پێش مانگێک ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ "ئەلمێدا ئەبازی" شاجوانی گەردوون لە لۆس ئەنجەلیسی ووڵاتی ئەمریکا و دواتر بە نیازبوون بچن بۆ دورگەکانی ھاوای بۆ مانگی ھەنگووینی بەڵام بەھۆی کەش و ھەوایەکی نالەباری لەناکاو کەبۆ دوو جار پلێتی فڕۆکە و ھەروەھا گرتنی ھۆتێلیان ھەڵوەشاندەوە و ھەردوو ھاوسەر بەھۆی پەیوەست بوونیان بە کارەکان لە ووڵاتی تورکیا بۆ ئەم مانگە بە ناچاری وازیان لە مانگی ھەنگووینی ھێنا و گەڕانەوە.


" تۆڵگاھان سەیشمان" ساڵی ١٩٨١ لە ووڵاتی تورکیا لە دایک بووە، ساڵی ٢٠٠٥  وەکو باشترین نمایشکاری تورکیا ھەڵبژێردرا ، تاوەکو ئێستا خاوەنی چەندین  فیلم و درامایە، چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی وەرگرتووە، بە ڕۆڵی "ییت" لە زنجیرە درامای "ھەرگیز وازناھێنم" لە کوردستان ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟