شیرینی

ئامادەکردنی تۆپی خورما بەکونجی

ئامادەکردنی تۆپی خورما بەکونجی

پێداویستییەکان:
*٢٥٠ گرام خورمای وردکراو.
*دوو کەوچک ھەنگوین.
*دوو کەوچک گوێزی ھیندی.
*کونجی سپی بەپێی پێویست.
*بادەم بەپێی ئارەزوو.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی.
*لەناو ئامێری کارەبایی گوێزی ھیندی و خورما و ھەنگوینەکە تێکەڵاوبکەن.
*خورماکان بەشێوەی تۆپی خڕ کۆبکەنەوە، لەناو کونجییەکەی وەربدەن.
*دەنکە باوییەکان بکەنە سەر تۆپەکان، بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەناو ساردکەرەوە ھەڵیبگرن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟