دراما

"سوھان" پیلانی ھەڵاتنی داناوە بۆ دەرەوەی وڵات لەبەر ئەم ھۆکارانە

"توبا بیوکستون" خانمە ئەکتەری تورک ناسراو بە " سوھان" لە زنجیرە درامای "بوێر و جوان" پێش چەند ڕۆژێک لەگەڵ خۆشەویستەکەی بینرا.

خانمە ئەکتەر کە ماوەی شەش ساڵە ھاوسەرگیری کردبوو لەگەڵ " ئەنور سایلاک"ئەکتەری تورک و خاوەن دووانەیەکی کچن پێش دوو ھەفتە جیابوونەوەیان ڕاگەیاند و پێش دوو ڕۆژ ڕۆژنامەکانی تورکیا پڕوپاگەندەی ئەوەیان کرد کە ئەم خانمە ئەکتەرە ماوەی سێ مانگە لە پەیوەندی خۆشەویستییەکی قەدەغەدەدایە لەگەڵ " ئومێد ئێڤیرگێن" کە خاوەنی مەیخانەیەکە لە شاری ئیستەنبوڵ و دەستگیرانی ھەیە.


"توبا بیوکستون" کە ھەموو ساڵێک دەچووە شاری بۆدروم بۆ پشوودان ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەکانی دیکە پیلانی داناوە بۆ ئەوەی بچێتە دەرەوەی وڵات پاش ئەوەی خۆشەویستە نوێیەکەی ھێرشی کردە سەر ڕۆژنامەنووسەکان و ھەرەشەی لێکردن لەکاتی بینینیان بەیەکەوە. 


" توبا بیوکستون "  ساڵی ١٩٨٢ لە ووڵاتی تورکیا لە دایک بووە،  ساڵی  لە ٢٠٠٣ لە کۆتا ئەلقەکانی درامای "دەسەڵاتی سوڵتان " کە ڕۆڵی گێڕا یەکەم ھەنگاوی نا بەرەو کاری نواندن، تاوەکو ئێستا خاوەنی چەندین فیلم و درامایە، بە ڕۆڵی "لەمیس" لە درامای "ساڵانی بەھەدەرچوو" لە کوردستان ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟