دراما

خۆشەویستەکەی بەهار ئەکتەرێکی سەرنجڕاکێشە

پێشتر خۆشەویستی ئەکتەرێکی ناسراو بووە

ئۆزگێ ئۆزپیرینچج ناسراو بە کەسایەتی بەهار لە درامای "ئافرەت"، خۆشەویستی ئەکتەرێکی سەرنجڕاکێشی تورکیایە.

 

سەرەتای دەرکەوتنی ئۆزگێ ئۆزپیرینچج دەگەڕێتەوە بۆ کاری رێکلام، پاشان دێتە ناو دنیای هونەریەوە و لە کاری نواندندا سەرکەتوو دەبێت، دوای ئەوەی ئاشنای ئێنگین ئاڵتان دەبێت، پەیوەندی سۆزداری لەنێوانیان دروست دەبێت، بەڵام دواجار خۆشەویستیەکەیان بە جیابوونەوە کۆتایی دێت.

 

لە ساڵی 2015 ئۆزگێ بۆ جاری دووەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ئەکتەری سەرنجڕاکێشی تورکیا بوراک یامانتورک دروستدەکات، لە ئێستادا بە دوو ئاشقە جوانەکە ناوبانگیان هەیە، هەرچەندە میدیاکان زۆر پرسیاریان دەربارەی ژیانی هاوسەرگیری لێدەکەن، بەڵام دیارنییە پلانی ئەوان بۆ ئەو پرۆسەیە چیە؟

 

ئۆزگێ ئۆزپیرینچج لەدایکبووی 1986 لە ئیستانبوڵ، دەرچووی بەشی کارگێڕیە و بەشداری لە زۆرێک لە دراما و فیلمە بەناوبانگەکاندا کردووە وەک درامای "tatar ramazan".

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟