جۆراوجۆر

ئامادەکردنی تورشی سوور

ئامادەکردنی تورشی سوور

پێداویستییەکان:
*یەک کیلۆ شێلم.
*یەک کیلۆ چەوەندەری سوور.
*یەک کیلۆ سێوی ژێر ئەرز.
*یەک کیلۆ بیبەری سەوز.
*زەیتونی سوێرکراو.
*کەرەوز.
*یەک شووشە سرکەی تورشی.
*یەک سەلک سیری یان بڕێک سیری عەجەم.
*یەک کیلۆ خەیاری سوێرکراو.
*دوو دانە لیمۆ.
*نیو کیلۆ گێزەر.
*یەک کیلۆ کەلەرم.
*یەک کیلۆ قەرنابیت.
*بەھارات و خوێ.

 

چۆنیەتی  ئامادەکردنی:
*ھەموو سەوزەکان ورد بکەن و بیشۆنەوە.
*چەوەندەرەکان بەوردکراوی لەناو ئاو کەمێک بیکوڵێنن.
*خەیار و لیمۆیەکە بەوردکراوی تێکەڵ بەیەکدی بکەن و سیرەکەی بۆ زیاد بکەن.
*کاتێک چەوەندەرەکە کوڵا، پاشان ساردی بکەنەوە، ھەموو سەوزەکان لەگەڵ خەیارەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن، خوێ بەھاراتی بەسەردا بکەن، ئنجا لەگەڵ چەوەندەرەکە لەگەڵ ئاوەکەی بیکەنە سەر سەوزەکان.
*سرکەکەی بەسەردا بکەن و ماوەی یەک ڕۆژ بیھێڵنەوە، لەناو شووشەیەک، ئنجا پێشەکەشی بکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟