موزیک

بەوێنە..."کازم ساھیر" بەم کارەی ھەوادارنی تووشی شۆک کرد

دوای ئەوەی پارچە ڤیدیۆیەک و کۆمەڵێک وێنەی "کازم ساھیر" گۆرانیبێژ لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، ھەوادارانی تووشی شۆک کرد بەجووڵە و توانای جەستەیی.

 لە پارچە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت "کازم ساھیر" گۆرانیبێژ بەسەر ھەردوو دەستیدا دەڕوات  بەشێوەیەکی ھەڵگەڕاوەیی، لەمیانی ئامادەبوونی لەیەکێک لەھۆڵی یارییەکان، ھەروەھا لەوێنەکان دەردەکەوێت چەند قوڕساییەک بەرزدەکاتەوە.
 

بەم جووڵانەی ھونەرمەند دەردەکەوێت کەوا توانایەکی جەستەیی باشی ھەیە، ھەربۆیە ھەوادارانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم جووڵەیان بەھەند وەرگرتووە کە لەم تەمەنەدا ئەنجامیان دەدات.
 "کازم ساھر"، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و میوزیکژەن و ھۆنراوەنووسی عێراقـییە، لە ٢ی ئەیلوولـی ١٩٥٧ شاری مووسڵ لە عێراق لەدایکبووە. لەساڵی ١٩٨٤  یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە بەناوی "داری زەیتوون"، لەئێستەدا خاوەنی ٢٤ ئەلبومی گۆرانییە. 

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟