سینەما

"یوسرا" لەبەر ئەم ھۆکارە سوپاسی ھاوسەرەکەی دەکات

"یوسرا" ئەکتەری میسری، بۆ یەکەمجار لایەنێکی ژیانی تایبەتی بۆ کەناڵێکی عەرەبی ئاشکرا دەکات.

"یوسرا" ئەستێرەی میسری بە بەرنامەی "ئی تی عەرەبی" ڕاگەیاند، لەتەمەنی حەوت ساڵییەوە ھاوسەرەکەی ناسیوە زۆر سەرسام بووە بەکەسایەتی، پاشان دوای دابڕانێکی زۆر یەکدیان بینیوەتەوە و ھاوسەرگیریان ئەنجامداوە، بۆیە تاک,و ئێستەیش زۆر خۆشی دەوێت.

 

خانمە ھونەرمەند ئەوەیشی ڕوونکردووەتەوە، کەوا زۆر سوپاسی ھاوسەرەکەی دەکات بەوەی بڕیاریان داوە کە لەژیانیاندا منداڵ دروست نەکەن.

 

ئەکتەر "یوسرا" ساڵی ١٩٥٥ لەوڵاتی میسر لەدایکبووە، ساڵی ١٩٧٣ دەچێتە ناو جیھانی کاری نواندن لەبواری سینەما، ھاوسەرگیری لەگەڵ "خالد سەلیم" کردووە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟