موزیک

بە وێنە...ڤێلاکەی "جۆرج وسوف" تووشی سەرسوڕمانتان دەکات

بە وێنە...ڤێلاکەی "جۆرج وسوف" تووشی سەرسوڕمانتان دەکات

"جۆرج وسوف" گۆرانیبێژی سوری بە یەکێک لە دەوڵەمەنترین ھونەرمەندەکانی وڵاتی سوریا ھەژماردەکرێت، سەرمایەکەی بە نزیکەی "٢٧" ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت.
 

بەپێی ھەواڵی یەکێک لە ماڵپەڕە عەرەبییەکان، "جۆرج وسوف" گۆرانیبێژ، ئەم سەرمایە گەورەی لە ڕێگەی گۆرانیگوتن لە کۆنسێرت و ھۆتێل و ئاھەنگی بووک گواستنەوەکان دەست کەوتووە، کە ھەر لە تەمەی شانزە ساڵییەوە دەستی بەکاری ھونەری کردووە.
 

بە بینینی ڤێلاکەی ھونەرمەند تێبینی ئەوە دەکەن کە چەند سەلیقەیی زۆری ھەیە، لە دیکۆری ناوەوە و دەرەوەی خانوەکەی، کە لێرەدا لە ڕێگەی ئەم وێنانەی خوارەوە دەتوانن بیبینن.
 

"جۆرج وسوف" گۆرانیبێژ، ساڵی ١٩٦١ لەوڵاتی سوریا لەدایکبووە، لە تەمەنی ١٢ ساڵی ڕووی کردووەتە وڵاتی لوبنان و لەو وڵاتە دەستی بەکاری ھونەری کردووە، ساڵی ١٩٨٤ یەکەم ئەلبومی گۆرانی بە ناوی "ھەوا سوڵتان" بڵاوکردەوە، تاکو ئێستەیش خاوەنی ٢١ ئەلبومی گۆرانییە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟