ھەمەڕەنگ

ڤیان: بە دڵنیاییەوە من سکاڵا تۆمار دەکەم

"ڤیان نوری" شاجوانی ئەمساڵی عێراق بەھۆی ئاشکرابوونی کە پێشتر ھاوسەرگیری کردووە نازناوی شاجوانی لێسەندرایەوە.

دوای ئاشکرابوونی "ڤیان" لە ڕوونکردنەوەیەکی نوسوویەتی "من دەمەوێت وەڵامی ھەوادارانم بدەمەوە کە تاجی سەری منن، لە پێشبڕکێکە بە ئەندامانی لیژنەکەم ڕاگەیاندووە کە پێشتر مارەکراوم لە کوڕێکی عێراقی دانیشتووی ئێرلەندابووە و ھەر بە مارەکراوی جیابوومەتەوە.

 

زیاتریشی نوسیووە و دەڵێ "پرۆسەی ھاوسەرگیرییەکەم بە ئەنجام نەگەیشتووە، بەڵام پێش جیابوونەوە بەشێک لە کارەکانم لە دادگا ئەنجاممداوە، چوونکە یەکێک لە مەرجەکانی ڕۆیشتن بۆ ئێرلەندا ئەوەیە کە بە فەرمی لەسەر کاغەز دوو کەس ھاوسەربن بۆیە لەسەر ناسنامەکەی نوسراوە کە ڤیان جیابووەتەوە "مگلقە".

 

"ڤیان" سەبارەت بەو ناسنامەیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە دەڵێ "پێشتر خۆم پیشانی لێژنەی دادوەرانم داوە و ئەوان ڕەزامەندبوون، لەکاتێکدا شاجوانی سلێمانی "یارجان" لە ژیانی ھاوسەریدا بووە و ھیچ ڕێگرییەکی لێ نەکراوە، بە دڵنیاییەوە من سکاڵا تۆمار دەکەم.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟