دراما

خانمە ئەکتەرێکی تورک دەچێتە عومرە

"ڤیلدان ئەتاسێڤێر" خانمە ئەکتەری تورک وێنەیەکی لە ماڵپەڕی ئینستاگرام بڵاوکردەوە.

 خانمە ئەکتەر کە لە تەمەنی ١٩ ساڵیەوە چەندین وێنەی وروژێنەری گرتبوو و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە بەڵام پاش ئەوەی پەشیمان ببووەوە ھەوڵێکی زۆری دا تا ئەم وێنانە لابات و نزیکەی ٢٥ ھەزار لیرەی تورکی دا بۆ ئەم مەبەستە و لە ئێستەدا لاپەڕەیەکی نوێی دەستپێکردۆتەوە.


خانمە ئەکتەر لە ماڵپەڕی ئینستاگرام وێنەی پلیتی فڕۆکەی بڵاوکردۆتەوە کە بڕیارە بچێتە شاری جەدە بۆ عومرە کردن.


"ڤیلدان ئەتاسێڤێر" ساڵی ١٩٨١ لە ووڵاتی تورکیا لە دایکبووە، ساڵی ٢٠٠٣ دەستی بەکاری نواندن کردووە، تاوەکو ئێستە خاوەن چەندین فیلم و درامایە، چەندین خەڵات و ڕێزلێنانی وەرگرتووە.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟