موزیک

"نەجوە کەرەم" لە ھەوادارانی توڕە دەبێت و بێ دەنگی دەشکێنێت

ماوەی دوو ڕۆژە ھەواڵی واز ھێنانی لە ھونەر لەسەر "نەجوە کەرەم" گۆرانیبێژی لوبنانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کردووە.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی "لەھا مەگەزین"، "نەجوە کەرەم" گۆرانیبێژ بێ دەنگی شکاند و بڕیاریدا ڕاستی ھەواڵی وازھێنانەکەی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکان ڕوون بکاتەوە.
 

خانمە ھونەرمەند لەسەر دروستی ھەواڵەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توڕەیی خۆی دەربڕی، بەوەی سەدجار بە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاندووە، کە پێویستە ڕاستییەکان لە خۆیەوە بزانن، ھەروەھا ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، کە ھەرگیز واز لە ھونەر ناھێنێت.
 

"نەجوە کەرەم" گۆرانیبێژ، ساڵی ١٩٦٦ لەوڵاتی لوبنان لەدایکبووە، لە ڕێگەی بەرنامەی "لەیالی لوبنان" ناسرا، پاشان ساڵی ١٩٨٩ یەکەم ئەلبومی گۆرانی بە ناوی "یا حبایب" بڵاوکردەوە، تاکو ئێستەیش خاوەنی ١٩ ئەلبومی گۆرانییە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟