سینەما

یەکەمین دەرکەوتنی منداڵەکەی "کارینا کاپور" ببینن

"کارینا کاپور" ئەستێرەی بۆلیوود دوێنێ بووە خاوەنی یەکەم منداڵی بەناوی "تەیمور" کە لە ڕەگەزی کوڕە.

دوابەدوای لەدایکبوونی منداڵەکەی "کارینا کاپور" ئەکتەری بۆلیوود، وێنەیەکی بڵاوبووەوە لەگەڵ منداڵەکەی کە تیایدا سەری کوڕەکەی ماچ دەکات و نیشانەی ماندوبوون بە ڕووخساریشییەوە دیارە.

 

ھەردوو ئەستێرە "کارینا کاپور" و ھاوسەرەکەی "سەیف عەلی خان" بەدەزگا ڕاگەیاندنەکانیان ڕاگەیاندووە، کەوا لەئێستەدا ھەست بەدڵخۆشییەکی زۆر دەکەن بەوەی دوای چوار ساڵ لە ھاوسەرگیری بوونە خاوەنی منداڵێک.

 

ئەکتەر و نمایشکار و گۆرانیبێژ "کارینا کاپور" تەمەن ٣٦ ساڵان، لەساڵی ٢٠١٢ ژیانی ھاوسەرێتی لەگەڵ"سەیف عەلی خان" ئەکتەری بۆلیوودی تەمەن ٤٦ ساڵان پێکھێناوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟