سینەما

وێنەیەکی خێزانیی "شارۆخان" لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەرادەنێتەوە

بەشێکی زۆر لەھەژمارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی خێزانیی ئەستێرەی بۆلیوود "شارۆخان" و ھاوسەر و منداڵەکانی بڵاودەکەنەوە.

"شارۆخان" ئەستێرەی بۆلیوود یەکێکە لەئەستێرە دیارەکانی بۆلیوود کە لەدوای ئەستێرە "ئەمیتاب باچچان" دێت، خاوەنی زۆرترین ھەوادارە لەوڵاتی ھیندستان و ھەموو وڵاتانی جیھان، بۆیە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو وێنەکانی بڵاودەکرێتەوە، کۆتا وێنەیشی لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیەتی.


ھەروەھا ئەستێرە "شارۆخان" لەئێستەدا چاوەڕێی نمایشکردنی نوێترین فیلمییەتی بەناوی "رەیس" کەوا بڕیارە لە ٢٦ـی کانونی دووەمی ٢٠١٧ بۆ یەکەمجار نمایش بکرێت.


ئەکتەر و گۆرانیبێژ "شارۆخان" ساڵی ١٩٦٥ لەوڵاتی ھیندستان لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٨ بەدەرکردنی درامای ھیندی ناسراوە، پاشان ساڵی ١٩٩٩ یەکەم فیلمی نمایشکرا.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟