سینەما

"سەلمان خان" نھێنی مانەوەی یەک وێنەی ناو مۆبایلەکەی خۆی "شارۆخان" ئاشکرادەکات

ئاشکرایە ڕکابەرایەتییەکی گەورە بوونی ھەیە لە نێوان "شارۆخان" و "سەلمان خان" ئەستێرانی بۆڵیوود، بەڵام باوەڕناکەن "سەلمان خان" چۆن وەڵامی ئەمەی داوەتەوە

"سەلمان خان" ئەستێرەی بۆڵیوود، لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا کاتێک پێشکەشکارەکە یادگارییەکی لەگەڵ "شارۆخان" ئەستێرە بیر ھێنایەوە، ڕاستەوخۆ مۆبایلەکەی دەرھێنا و وێنەی ئەو ڕۆژەی پیشانی بینەرانی دا، بەمەیش ھەمووانی تووشی شۆک کرد، بەوەی چەند ساڵێکە بەسەر گرتنی وێنەکە تێپەڕیوە.
 

بۆ ئەم مەبەستە ھونەرمەند ڕایگەیاند، ئەم وێنەیەی لای خۆی پاراستووە، بەھۆی ئەوەی ئەم وێنەیان لەشاری لەندەن گرتووە، بەیەکەوە لەسەر شانۆ سەمایان کردووە و کاتێکی زۆر خۆشیان بەسەربردووە، بۆیە ئامادە نەبووە سەرەڕای ناکۆکییەکان، ئەم یادگارییە بسڕێتەوە.
 

"سەلمان خان" ئەکتەر و گۆرانیبێژ، ساڵی ١٩٦٥ لەوڵاتی ھیند لەدایکبووە، ساڵی ١٩٨٨ دەستی بەچالاکی ھونەری کردووە، تاکو ئێستەیش خاوەنی ٨٠ فیلمی سینەماییە.
  

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟