موزیک

وێنەیەکی کۆنی "ئەساڵە" ھەموانی تووشی شۆک کرد

دوای ئەوەی بەر لەچەند ڕۆژێک "تامر حوسنی" وێنەیەکی کۆنی لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە، لەئێستەدا ئەساڵە وێنەیەکی کۆنی بڵاوکراوەتەوە.

لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبوک" وێنەیەکی کۆنی "ئەساڵە"ـی خانمە ھونەرمەند بڵاوکراوەتەوە،  بەم وێنە کۆنەی ھەموانی تووشی شۆک کردووە.


لەم وێنەیەدا خانمە ھونەرمەند شێوەیەکی جیاوازی ھەیە لەچاو دەرکەونتەکانی ئێستەی، بەوەی لەماوەی پێشوودا کێشی زۆر زیاتر بووە و لەچاو ئێستە پیرتر دەردەکەوێت.


گۆرانیبێژ "ئەساڵە" ساڵی ١٩٦٩ لەوڵاتی سوریا لەدایکبووە، کچی ھونەرمەندی سوری "موستەفا نەسری"یە، لەتەمەنی منداڵییەوە بەگۆرانی پێشەکی فیلم کارتۆنی منداڵان دەستی پێکردووە، ساڵی ١٩٩١ یەکەم گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟