دراما

وێنەیەکی "لەمیس و موھەنەد" ھەرایەکی گەورەی ناوەتەوە

"لەمیس" لە ئەکاونتی فەرمی خۆی وێنەی خۆی و "موھەنەد"ـی بڵاوکردەوە.

"توبا بویوکوستون" خانمە ئەکتەری درامای تورکی ناسراو بە "لەمیس" لە ئەکاونتی فەرمی خۆی وێنەیەکی بڵاوکردەوە لەگەڵ "کڤانج تاتلیتوغ" ناسراو بە "موھەنەد"، ئەم وێنەیش بووە مایەی سەرنجی ھەواداران و دەزگاکانی راگەیاندن.
 

ئەو دوو ئەکتەرە لە درامای تورکی بەناوی "ئازا و جوان" کۆبوونەتەوە و ئەم وێنەیش لە کاتی وینەگرتنی دراماکە گیراوە.
 

کارەکانی ئەو دوو ھونەرمەندە لە سەرتاسەری جیھان بینەری ھەیە، وە خاوەن ھەوادارێکی یەکجار زۆرن لە وڵاتی تورکیا و وڵاتانی دیکە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟