ھەمەڕەنگ

کچەکەی "کیم کارداشیان" وێنەیەکی دایکی بەھەڵە بڵاودەکاتەوە

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ماڵپەڕە جیھانییەکان وێنەیەکی نوێی "کیم کارداشیان" ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی بڵاوکرایەوە، لەئێستەدا خانمە ئەستێرە ڕوونکردنە

"کیم کارداشیان" چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وێنەیەکی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕووتی بڵاوبووەوە، بەڵام دوای ماوەیەک وێنەکە سڕایەوە.

 

بۆ ئەم مەبەستە خانمە ئەستێرە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ئاماژەی بەوە داوە کەوا کچەکەی "نورس" لەکاتی دەستکاری کردنی مۆبایلەکەی وێنەیەکی کۆنی بەھەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.

 

ئەستێرەی تەلەڤزیۆنی "کیم کارداشیان" ساڵی ١٩٨٠ لە ویلایەتی لۆس ئەنجلوس لە وڵاتی ئەمریکا لەدایکبووە، ساڵی ٢٠١٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ "کانی وێست" ئەستێرەی گۆرانیبێژ ئەنجام داوە و بوونەتە خاوەنی دوو منداڵ.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟