خێزان

ئەو وشانە چین کە خانمان حەز دەکەن گوێ بیستی بن

دەربڕینی وشەی جوان و سەرەنج ڕاکێش توخمێکی بنەڕەتی و گرنگە لە ژیانی ھاوسەرێتی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی سۆزداری.

گرنگترین ئەو وشانە بزانە کە پێویستە پیاوان دەریببڕن بەرامبەر بە ھاوسەرەکانیان:

*تۆ گیانی منی ، واتا تۆ ئەو کەسەی کە من خۆشم ئەوێی و زۆر بە بەختم کە لەگەڵ تۆ دەژیم.


*من ڕێزت دەگرم، کاتێک کە گفتوگۆیەکی زۆر دەکەن بەیەکەوە.


*کاتێک کە ڕوو بە ڕووی کێشەیەک دەبنەوە یا لە ھەوڵدان بۆ ئەنجام دانی کارێک پێویستە بەردەوام پێی بڵێیت من ھەم ، من پاڵپشتیت ئەکەم.


*من بیرم لای تۆیە ھەمیشە لە کاتی چوونە سەر کارەکەت یا کە کاتێک دووری لێی نامەیەکی بۆ بنێرە خۆشەویستی خۆتی بۆ دووپات بکەوە.


*زیرەکیت سەرەنجی ڕاکێشاوم  ئەو دەستەواژانە بڵێ کاتێک کە کارێک ئەنجام دەدات زیرەکی و لێھاتووی خانمەکەت نیشان دەدات.


*کەسم ناوێ جگە لەتۆ ، پێویستە سەرەڕای ھەر کەم و کورتیەک لە نێوان خۆت و خێزانەکەت ئەم دەستەواژەیە بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی ھەست بە دڵنیایی بکات.


*ھەموو ئەو قسانەم لە بیر کردووە کە پێشتر بووە ھۆی ناکۆکی نێوانمان.


*تۆ باشترین کەسی منی نزیکی لە منەوە لەم گەردوونەدا ، سوپاس بۆ خوا کە تۆ لە لای منیت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟