موزیک

خانمە گۆرانیبێژێکی ناسراو ھاوسەرگیری دەکات

خانمە گۆرانیبێژی ناسراو لە دوای چەندین ساڵ پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستەکەی بە کۆتا ھات و بڕیاری ھاوسەرگیریاندا.

"ئەدێڵ" خانمە گۆرانی بێژی ناسراو بریاری ژیانی ھاوسەرگیری داوە لەگەڵ خۆشەویستەکەی "سیمۆن کۆنیکی"، "ئەدێڵ" بە سەرمایەدارترین خانمی گۆرانیبێژی ژێر تەمەن ٣٠ ساڵ دادەنرێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش بڕیاری داوە لە ھۆڵی حکومی ھاوسەرگیرییەکەی ئەنجامبدات.


سەبارەت بەوەیش یەک لە ھاوڕێیە نزیکەکانی ئەدێل گوتی: "ئەدێڵ" ڕەزیل نییە، ترسی لەوە نییە پارە سەرف بکات بۆ ئەوەی ڕۆژێکی خۆش ببەنە سەر، بەڵام تەنیا ئەوەندەی دەوێ کە ھاوسەرگیریەکە زۆر بەرچاو نەبێت.


"ئەدێل" خانمە گۆرانیێژ لە ساڵی ١٩٨٨لە دایکبووە، لەگەڵ "سیمۆن کۆنیکی" خۆشەویستی بڕیاری پێکھێنانی ژیانی ھاوسەرگیریان دا، وا دیارە ئەم دوو خۆشەویستە کورێکی تەمەن چوار ساڵانیشیان ھەیە بە ناوی "ئەنگۆڵۆ".
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟