موزیک

"مونا مەرعشلی" کۆچی دوایی کرد

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی "مونا مەرعشلی" بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی چەند ھەواڵێکی ماڵپەڕە عەرەبییەکان گۆرانیبێژی لوبنانی "مونا مەرعەشلی" لەتەمەنی ٥٨ ساڵیدا، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەی کۆچی دوایی کرد.

 

ماڵپەڕەکان ئەوەیشیان ڕوونکردووتەوە کەوا خانمە ھونەرمەند ماوەی ساڵانێکی زۆرە بەھۆی نەخۆشییەوە وازی کاری ھونەری گۆرانیگوتن ھێناوە و لەگۆرەپانی ھونەردا بزربووە.

 

"مونا مەرعەشلی" ساڵی ١٩٥٨ لەوڵاتی لوبنان لەدایکبووە، ساڵی ١٩٧٣ دەستی بەگوتنی گۆرانییەکانی گۆرانیبێژی ناودار "ئوم کەلسوم" کردووە، پاشان دەستیکردووە بەتۆمارکردنی بەرھەمی تایبەتی خۆی.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟