ستایل

خانمان بەبیبەری تیژ پرچتان درێژ بکەنەوە

خانمان بەگشتی ئارەزووی پرچێکی درێژ و پڕ دەکەن، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بەڕێگەی سروشتی ببنە خاوەن پرچێکی جوان.

بیبەری تیژ بەوە جیادەکرێتەوە کە کاریگەری ھەیە لەسەر نەمانی ھەڵوەرینی پرچ، چالاکردنی سوڕی خوێنی ناو سەر و خۆراک پێدانی ڕەگی مووەکان بەھۆی بوونی ڤیتامینە جۆراوجۆرەکان.


چۆنیەتی ئامادەکردنی و بەکارھێنانی ماسکەکە:


*یەک کەوچک بیبەری سووری تیژ  و ٤٥٠ ملی لتر ڕۆنی زەیتون تێکەڵ بەیەکدی بکەن.


*لەناو شوشەیەکی ڕەنگ تۆخ بیپارێزن.


*بەر لەچوونت بۆ گەرماو بەچەند خولەکێک بەو پێکھاتەیە ڕەگی مووەکان بشێلن و پاشان بە ئاو شامپۆ بیشۆن.


*ھەفتانە دووجار دووبارەی بکەنەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟