خێزان

خانمان بەر لەھاوسەرگیری کردن بیر لەم شەش ھەڵسوکەوتەی پیاوان بکەنەوە

ھەر مرۆڤێک سروشتێکی تایبەتی ھەیە لەھەڵسوکەوتکردندا، کە ھەندێکیان نەخوازراون دەبنە ھۆی بێزارکردنی کەسانی بەرامبەر.

لەژیانی ھاوسەرێتیدا بەھۆی ئەوەی خانمان و پیاوان بەردەوام لەگەڵ یەکدین، ڕەنگە بەھۆی ئەنجامدانی ھەندێک لە ھەڵسوکەتی نەخوازراو لەپیاوان، خانمان تووشی دڵتەنگی و دڵەڕاوکێی بکات.


بۆ ئەم مەبەستە شەش جۆرە ھەڵسوکەتی پیاوان ھەن کە خانمان ئارەزووی ناکەن و پێویستە بەر لەھاوسەرگیریکردن بیری لێبکەنەوە:


*ئەو پیاوانەی کە زیادەڕۆیی دەکەن لەپێکەنین: بەشێک لەپیاوان ئارەزووی ئەنجامدانی گفتۆگۆی گاڵتەجار و ھەڵسوکەوتی پێکەنیناوی دەکەن، ھەوڵ بدە بەشێوازێکی جوان بەھەمان شێوە ئێوەش دەتوانن لەگەڵیدا بگونجێن، ئەمەیان شتێکی ئاساییە، بەڵام پێویستە ھەندێک کات ئەوەی بیر بھێنیتەوە کە ھەموو شوێنێک گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو گاڵتەیە.


*پیاوانی ئیرەیی بەر: ڕەنگە ئەو جۆرە پیاوانە ھەندێک ھەڵسوکەوت لەگەڵیان بەئاستەم بێت، بەڵام پێویستە چەند جارێک ئاگەداری بکەیتەوە لەوەی ئارەزووی ئەو ھەڵسوکەوتەی ناکەیت، ھەروەھا دەبێت گفتوگۆیی زۆری لەسەر بکەن بۆ ئەوەی واز لەو ھەڵسوکەتەی بھێنێت.


*ئەو پیاوانەی زیادەڕۆيى دەکەن لە قسەکردن: پێویستە بەر لەھاوسەرگیریکردن بیروبۆچوونی کەسی بەرامبەر ھەڵبسەنگێنیت، تا چەند بەشێوەیەکی فەلسەفیانە بیر دەکاتەوە، ئەگەر ھاتوو تێبینی ئەوەتان کرد کە گفتوگۆ لەسەر شتە گرنگەکانی ژیان ناکات و بەردەوام بەدوای شتی لاوەکی دەگەڕێت پێویستە دووبارە بیربکەیتەوە.


*پیاوی ڕەزیل: ئەم ھەڵسوکەوتە لایەنی سۆزداری و پارە دەگرێتەوە، بۆیە ئەگەر ھەست بەوە دەکەن لەڕووی سۆزدارییەوە ڕەزیلی دەکات دووبارە پێویستە بیری لێ بکەنەوە.


*پیاوی بەگومان: بەترسەوە سەیری ئەم لایەنە بکە، پێیی ڕابگەیەنە کەوا متمانەت بەخۆتە لەژیان، پێویست ناکات گومان لە ھەڵسوکەوتەکان بکەیت، زۆر بەوردبینییەوە سەیری ئەم خاڵە بکە.


*پیاوانی درۆزن: ئەگەر ھەست بەوە دەکەیت درۆی کەسەکە درۆیەکی سپییە و بۆ پاراستنی پەیوەندییەکەتانە، ئەوا زۆ بەوردبینییەوە لەگەڵی گفتۆگۆ بکە و ڕاستییەکانی بۆ ئاشکرا بکە، بۆ ئەوەی ئەم شتە گەشە نەکات و کێشەی گەورەتری لێبکەوێتەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟