تەندروستی

خانمان چۆن دەزانن کۆرپەلەی ناو سکیان دووانەیە؟

بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی جیھانی ساڵانە ٣% خانمان زیاتر لە دانەیەک کۆرپەلە لەناو سکیان گەشە دەکات کە زۆربەیشیان دووانەن لە تەواوی جیھاندا.

بۆ ئەم مەبەستە خانمان بەر لە ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەتوانن بە چەند نیشانەیەکی تایبەت ئاشکرای بکەن کە زیاتر لە کۆرپەلەیەک لەناو سکیاندا ھەیە.
 

ئەو نیشانانەیش بریتیین لە:
 

*پەیدابوونی ھەستیاری لەناو سینگدا، زۆر جاریش دەبێتە ھۆی پەیدابوونی برین.
 

*ھەستکردن بە برسیەتییەکی توند، زیادبوونی کێشی لەش بەشێوەیەکی بەرچاو، بەتایبەتی لەسێ مانگی یەکەمدا.
 

*ھەستکردنی بە جووڵەیەکی زۆری کۆرپەلە لەناو سکدا.
 

*دڵ تێکھەڵاتن لەکاتی بەیانیاندا بەشێوەیەکی توند.
 

* ھەستکردن بە لێدانی دڵی کۆرپەلەکان.
 

*ئەستوربوون و کرانەوەی منداڵدان.
 

*لەئەنجامی پشکنینەکان دەردەکەوێت کە ڕێژەی پرۆتینی "ئەلڤا - ڤیتۆ" زیادبووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟