ستایل

ئەو خانمانەی کە دەیانەوێت ورگیان داپۆشن ئەم جۆرە ستایلانە بپۆشن

ھەندێک لە خانمان ئارەزووی پۆشینی کراسی کورت و درێژ دەکەن، بەڵام بەھۆی دەرچوونی ورگیان ناتوانن ھەموو ستایلەکان بپۆشن بەتایبەتی ستایلە تەسکەکان.

ئەو خانمانەی کە ناوچەی کەمەریان پانە و ورگیان ھەیە، بۆ پۆشینی ستایلی کراسەکان پێویستە سەرەتا ئەو کراسانە ھەڵبژێرن کە لەناوچەی کەمەردا چەند چینێک قوماشی بۆ زیادکراوە، کە وەکو دوو پارچەی جیا یان تەنورە و بەدی خۆی نیشان دەدات، ئەم ستایلانە لەلایەن دیزاینەرانی جلوبەرگ ناوی لێنراوە"پێپلەم درێس".


بۆ ئەم مەبەستە خانمان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم وێنانەی خوارەوە ئەم ستایلانە ھەڵبژێرن، ھەروەھا دەتوانن بەشێوەی دوو پارچەی جیا بیپۆشن ئەمە جگە لەوەی دەبێت کراسەکان تاکو خوارەوەی چۆک درێژ ببنەوە یانیش دەتوانن تاکو سەر پێیەکان درێژ بێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟